بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەرەتای مەراسیمەکەدا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، دوای مردنی سەرۆکی پێشوی ئێران، وڵاتهکهی ڕووبەڕووی گرفتی سیاسی و ئابووری نەبووەوە و پڕۆسەی هەڵبژاردن لەوپەڕی ئاسایش و ئارامیدا ئەنجامدارا و دیموکراسی ئێران بوەتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی دیکە کە دیموکراسیەکی ئایینیە.
ئاماژەی بەوەش کرد، پەرلەمان هاوکاری دەسەڵاتی جێبەجێ کردن دەبێت، بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بۆ ئێرانیەکان دابین بکات و چاودێری حکوومەت نوێ دەبن و لەپرسە جیهانیەکاندا حکوومەتی ئێران دەبێت ڕوانگە و ستراتیجێکی ڕوون و ئاشکرای هەبێت و ڕۆڵی خۆی لەپرسە جیهانیەکان بگێرێت.
محەمەد باقر قالیباف جەختی لەوەش کردەوە، "ئەوەی لە غەززە ڕوودەدات، بەرەی شەرەفە بەرامبەر بەرەی تاوانکاری و ئەمریکا و رۆژئاوا ڕێگرن لە چارەسەکردنی گرفتەکانی غەزە و پێویستە وڵاتانی ئیسلامی پاڵپشتی لە غەززە بکەن".
لایخۆیەوە غوڵام حوسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، پێویستە حکوومەتی نوێ پارێزگاری لەمافە دەستووریەکانی هاوڵاتیان بکات و لە پاراستنی سنوورەکان و سەربەخۆی سیاسی و ئابووری و کلتوری ئێران سڵ نەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەسەڵاتی دادوەری یارمەتیدەری حکوومەت دەبێت و بەشداری دەبێت لە پرسە گرنگەکانی وڵات.
ههروهها مەسعوود پزیشکیان، دوای سوێند خواردنی وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، خولی ۱۴ دەرفەتی نوێ دەبێت بۆ ئێران و جیهان، حکوومەتی نوێ حکوومەتی هەموو خەڵکی ئێران دەبێت و پارێزگاری لە مافی هەموو گەلانی ئێران دەکات بەپێی دەستوور.
ئاماژەی بەوەش کرد، هەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگی گەلی ئیرانە بۆ گۆرانکاری و چاکسازی لە ولاتدا، پارێزگاری لە دیموکراسی دینی و ئازادی کۆمەلایەتی و مافە ڕێگەپێداراوەکانی خەڵک دەکات و حکوومەتی نوێ دەرفەت بە هەمووان دەدات و جیاوازی ناکات لە نێوان ئاین و نەتەوەکاندا.
سەرۆک کۆماری ئێران باسی لەوەش کرد، حکوومەتی نوێ پەیوەندیەکی یەکسان و هاوسەنگی دەبێت لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهاندا و ئەوە داواکاری خەڵکی ئێرانە، کاری لە پێشینەی باشترکردنی پەیوەندیەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا.
Your Comment