ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعوود پزیشکان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: "لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین بە بۆنەی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردنەکان و وەرگرتنی متمانەی گەلانی ئێران وەک سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هیوای سەرکەوتن و سەلامەتیتان بۆ دەخوازین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "هیوادارین سەرکەوتنی جەنابتان سەرەتای قۆناغێکی نوێ بێت لە پەیوەندیی پتەو و بونیادنەرانەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی کوردستان بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا لاهوور شێخ جەنگی وتی: "جەنابی سەرۆک ڕۆڵ و پێگەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکەدا، رۆڵێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە، بۆیە هیوادارین لە سەردەمی ئێوەدا، سەقامگیری بۆ تێکڕای ناوچەکە بگەڕێتەوە و بارگرژییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان کۆتاییان پێ بێت و ئاشتییەکی دادپەروەرانە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بێتە دی".

شێخ جەنگی وتیشی، "گەلی کوردستان هیوای گەورەی بەوەیە لە سەردەمی جەنابتاندا قۆناغێکی نوێ لە گەیشتن بە تێکڕای مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانیدا ببینێت و سەرۆکایەتیی ئێوە ببێتە مایەی ئاشتییەکی قووڵ و دوور مەودا".

News Code 223761

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha