دوای ۱۰۰ ساڵ تورکمانێک دەبێتە پارێزگاری کەرکووک

بەشی تورکیا- لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماتکارەوە میدیای فەرمی تورکیا ڕایگەیاند دوای ۱۰۰ ساڵ تورکمانێک دەبێتە پارێزگاری کەرکووک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی (TRT) کە میدیاى فەرمیى حکوومەتی تورکیایە، لە زارى سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، لەسەر پۆستى پارێزگاری کەرکووک رێککەوتن کراوە و دوای ۱۰۰ ساڵ تورکمانێک دەبێتە پارێزگار.

لەو هاوەڵەدا هاتووە: چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی تورکیا بە کەناڵى "TRT"ـى وتووە، بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا، "کورد، عەرەب و تورکمان" گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک؛ کەناڵەکە ڕوونی نەکردووەتەوە مەبەستى چ لایەنێکى کوردییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم بابەتە لە پاش دوو کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی، لەلایەن کەناڵی TRTیەوە سڕایەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بڵاوبکرێتەوە.

News Code 223845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha