کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی نووسینگه‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که ده‌رباز کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ لێپرسراوی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کان ئاماده‌بوو، دوایین گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، عێراق و ناوچه‌که گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا.
پرسی هه‌ڵبژاردن، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی وردیان له‌باره‌وه‌کرا و جه‌خت له‌به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد کرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که ببێته مایه‌ی سه‌قامگیری و گه‌شه‌کردنی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان و له‌وباره‌یه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وتی: "پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی دیاریکراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواستی خه‌ڵک بێت، دیموکراسی بباته ئاستێکی باڵاتر و گۆڕانکاری له‌پرۆسه‌ی حوکمڕانیدا بهێنێته ئاراوه".
له‌باره‌ی کێشه‌کانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌ردوولا هاوڕابوون کۆتایی به ناکۆکییه‌کان بهێنرێت، کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ربکرێن و هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه له‌به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا په‌یڕه‌وبکرێت.
تاڵه‌بانی سیاسه‌ت و ستراتیجی یه‌کێتیی له‌باره‌ی کۆی هاوکێشه‌کان ڕوونکرده‌وه و ڕایگه‌یاند، "یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان پابه‌ند به سیاسه‌تی نیشتمانیی خۆی، درێژه به هه‌وڵه‌کانی ده‌دات بۆ خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش جه‌خت له به‌رده‌وامیی گفتوگۆی بونیادنه‌رانه و هه‌نگاونان به‌ره‌و هه‌رێمێکی ئاوه‌دانتر و دیموکراسیتر ده‌که‌ینه‌وه".
پته‌وکردن و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ته‌وه‌رێکیتری دیداره‌که بوو و فراوانکردنی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌کان دووپاتکرایه‌وه.
Your Comment