٧ ئایار ٢٠٢٤ - ٠٩:٠٨
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە ئەمریکا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و دیدار و کۆبوونەوەکانی دەستپێدەکات.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەردانێکی ڕەسمی دەچێتە ئەمریکا و لە میانەی سەردانەکەیدا، زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمریکا لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە، کۆنگرێس و ناوەندەکانی توێژینەوە ئەنجامدەدات.

News Code 223457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha