میتی تورکیا: سەدات ئاکسۆ، فەرماندەی باڵای PKK ئێمە کوشتمان

بەشی تورکیا- سەدات ئاکسو، لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیادا لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق کوژرا.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، میت بۆی دەرکەوت سەدات ئاکسو کە ناوە نهێنییەکەی شەوگەڕ چیا-یە، فەرمانی بە هێرش و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، سووریا و عێراق کردووە.

سەدات ئاکسو کە چەک و تەقەمەنیی بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستەبەرکردووە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناوچەی چنگ-قفڵ، لەگەڵ ئەو هێزانەی لەگەڵیدابوون لە ناوچەی گارا.

ئاکسو کە لە ساڵی ١٩٩٨دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکە کردووە، وەکوو بەپرسی ئەنجوومەنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق کاری کردووە

News Code 223497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha