وەزیری بەرگریی تورکیا ناوچەی سنوورییەکانی شرنەخی بەسەر کردەوە

بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یاشار گولەر بە یاوەری جێگرەکەی، سەردانی پارێزگای شرنەخی  سنووری نێوان کوردستانی تورکیا و هەرێمی کوردستانی کردووە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە دوای ئەوەی یاشار گولەر لە فڕۆکەخانەی شرنەخ-شەرەفەددین ئەلچی پێشوازی لێ کرا، لە ڕێگای ھێلیکۆپتەرێکەوە، گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەیی فیرقەی ٢٣ی پیادە.

باسی لەوەشکردووە کە وەزیری بەرگریی تورکیا، یاشار گولەر لە فەرماندەیی فیرقەی ٢٣ی پیادە لە بارەی دوایین پێھشاتەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن ئاگادارکراوەتەوە، ھەروەھا زانیاریشی لەبارەی ئەو ئوپەراسیۆنانە پێدراوە کە لە ناوچەکەدا، ئەنجام دەدرێن.

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، وەزیری دەرەوە بە یاوەری وەزیری بەرگریی و سەرۆکی میت، سەردانی بەغدا دەکەن.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەریەکە لە یاشار گولەر وەزیری بەرگریی و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی میت و مونیر کارالئوغڵو جێگری وەزیری ناوخۆ یاوەری وەزیری دەرەوەی دەکەن لەم سەردانەدا.

News Code 223214

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha