میتی تورکیا
-
میت ئەندامێکی باڵای داعشی لە سووریاوە گواستەوە بۆ تورکیا
سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ڕێکخراوی هەواڵگریی ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا، تاڵب گولەر، لە ئەندامانی باڵای داعشی کە بە ناوی خوازراوی "عەبدولسەلام تورکی" دەناسرێت، دەستگیر کردووە و گواستوویەتییەوە بۆ تورکیا.
-
بافڵ تاڵەبانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا کۆ بوونەوە
ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای میتی تورکیا لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبوەوە.
-
میت دەستگیرکردنی ئەندامێکی باڵای داعشی خۆراسانی ڕاگەیاند
ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند کە ئەحمەد قازانجی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕاگەیاندنی لقی ناسراو بە "ویلایەتی خۆراسان"ی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی سنووری دەستگیرکراوە و ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.
-
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا:
سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا ستراتیژیی نوێی دەزگاکەی ئاشکرا کرد و جەختی لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی کردەوە وەک کارە لەپێشینەکان.
-
میدیای تورکیا؛
ئەحمەد شەرع و سەرۆکی میت پرسە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتیی سووریا و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کۆ بوونەوە.