بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵۆ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورکیا، لە زمانی سەرچاوە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکیەوە ڕایگەیاندووە کە له هێرشێکی تایبەتی ده‌زگای هه‌واڵگریی تورکیادا له شاری قامیشلوی کوردستانی تورکیا، به‌رپرسێکی په‌که‌که‌یان به ناوی موراد ئاته‌ش ناسراو به ڕێناس ئامه‌د کردۆتە ئامانج و ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات که بۆ ماوه‌یه‌ک خرابووه ژێر چاودێرییه‌وه.
هاوکات ئاژانسه‌که بڵاوی کرده‌وه که ئه‌و به‌رپرسەی په‌که‌که له ساڵی ۲۰۱۴ له ئه‌ورووپاوه بووه‌ته کادیری په‌که‌که و له نێوان ساڵانی ۲۰۱۴ بۆ ۲۰۱۶ له قه‌ندیل و ئاڤاشین و گاره له ناوچه سنوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ته‌وه و پاشان چووه‌ته ناو ڕێکخستنه سه‌ربازییه‌کانی په‌که‌که له کوردستانی سووریا و یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که ترافیکی به پاره‌ی نایاسایی په‌که‌که‌شه‌وه کردووه.
ئانادۆڵۆ ئاماژەی بەوەش کردووە کە موراد ئاتەش یەکێک لەو کەسانە بووە کە گواستنەوەی پارەی نایاسایی پەکەکەی بەڕێوە دەبرد و لە ئەنجامی هێرشێکی نوقتەیی "میت"دا کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەستداوە.
Your Comment