بەرپرسێکی YPG لەلایەن میتەوە ڕفێندرا و بۆ تورکیا گواسترایەوە

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ئیپەک دەمیر-ی لە سووریا ڕفاند بۆ تورکیا گواستیەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی عەینولعەرەب ئیپەک دەمیر-ی دەستگیرکردووە کە ناوە نهێنییەکەی "چاڤرە گەڤەر" ە یەکێکە لە بەرپرسانی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

دەمیر دوای دەستگیرکردنی گواستراوەتەوە بۆ تورکیا، ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٠دا لە هەکاری پەیوەندی بە PKK کردووە و نزیکەی حەوت ساڵ لە ناوچەکانی زاپ، خواکورک، ئاڤاشین و شنگال چالاکیی ئەنجامداوە و لە ساڵی ٢٠١٧دا ڕەوانەی سووریا کراوە.

News Code 223311

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha