میت کوژرانی واحیدە ئاتاڵای لە سووریا ڕاگەیاند

بەشی تورکیا- دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکیدا لە ناوچەی عەینولعەرەب لە سووریا بەرپرسێکی پەکەکە کوژراوە.

کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، میت ئۆپەراسیۆنێکی بە مەبەستی تیرۆر کردنی واحیدە ئاتاڵا بەرپرسی یەپەژە، کە باڵی ژنانی سووریای یەپەگەیە لە ناوچەی عەینولعەرەب لە سووریا ئەنجامداوە.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە واحیدە ئاتاڵا کوژراوە، کە ناوە نهێنییەکەی "سۆرهین چەل-ە".

ئاتاڵای کە لە ساڵی ٢٠٠٦وە پەیوەندی بە کادیرانی گوندەواری پەکەکە کردووە، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦-٢٠١٤دا لە عێراق چالاکی ئەنجامداوە، دواتر چووەتە سووریا و لە ناوچەکانی قامیشلۆ و عەینولعەرەب و ڕەئسولعەین چالاکی چەکداری ئەنجامداوە.

News Code 223318

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha