بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیا بڵاوی کردەوە، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا "میت"، لە ئۆپراسیۆنێکدا لە کەمپی مەخموور، ئازاد ئاکنجی ناسراو بە "عادل ماردین"ی بەئامانج گرتووە کە میت بە "بەرپرسی کەمپی مەخموور" ناوی دەبات و دەڵێت، لە هێرشەکەدا گیانی لەدەست داوە.
میت ئاماژەی بەوەش کردووە، ئازاد ئاکنجی لە لیستی سووری ئەو کەسانە بووە کە ئامانجی میت بوون و هەنگاو بە هەنگاو بەدوایەوە بوون.
میت دەشڵێت، ئاکنجی لە ساڵی ۲۰۰۶وە چووەتە نێو پارتی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی ۲۰۱۴وە چووەتە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی ۲۰۲۳شەوە بووە بە بەرپرسی کەمپی مەخموور.
ڕۆژی سێشەممە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا کەمپی مەخمووری بۆردوومان کرد و ئەو کاتە میدیای نزیک لە پەکەکە ڕایانگەیاند، لە هێرشەکەدا سێ کەس برینداربوون.
دەزگاى میتى تورکى، بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکەی کەمپی مەخموور ڕاگەیاند و دەڵێت، کادرێکی دیاری پارتی کرێکارانی کوردستانیان کوشتووە کە بەرپرسی کەمپەکەیە.
News Code 224074
Your Comment