کوردپرێس: بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست ئاژانسی ئانادۆڵۆ کەوتووە، میت بۆی دەرکەوت سەدات ئاکسو کە ناوە نهێنییەکەی شەوگەڕ چیا-یە، فەرمانی بە هێرش و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ناوخۆی ئەو وڵاتە، سووریا و عێراق کردووە.
سەدات ئاکسو کە چەک و تەقەمەنیی بۆ ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەستەبەرکردووە لە ئامادەکارییدا بوون بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە ناوچەی چنگ-قفڵ، لەگەڵ ئەو هێزانەی لەگەڵیدابوون لە ناوچەی گارا.
ئاکسو کە لە ساڵی ١٩٩٨دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکە کردووە، وەکوو بەپرسی ئەنجوومەنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە عێراق کاری کردووە
Your Comment