بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌لا به‌ختیار لە کۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و ڕۆشنگەری باسى کێشه‌کانى هه‌ولێر و تارانى کرد و وتى: "هه‌ولێر و تاران کێشه‌ى زۆریان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ زانیاریتان ۱۴۴ جار هه‌ولێر مووشه‌کى لێدراوه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، ئه‌مه لێدانه له هه‌موو کورد، من کارم به حزب نییه، به‌ڵام سه‌ردانه‌که‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم بۆ تاران مێژوییه و به‌سته‌ڵه‌که‌کانى هه‌مووى توانه‌وه قسه‌ى زۆرباش کراوه، هه‌روه‌ک چۆن سه‌رۆکى هه‌رێم وتى، ئیراده‌یه‌کى باش له تاران هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان، ئه‌م قسه‌یه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێم زۆر گرنگ بوو، چوونکه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه، هه‌رێمى کوردستان ناگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ى ڕه‌شى ساڵانى شه‌شته‌کان و ڕابردوو، ڕه‌نگه له قاڵبمان بده‌ن، به‌ڵام ناتوانن بیتوێننه‌وه و له‌ناوى ببه‌ن".
ناوبراو لەبارەی دەسەڵاتدارێتیی یەکێتی و پارتی ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابن یه‌کێتى و پارتى هه‌موو جومگه‌کانى دیموکراتى ئه‌وان به‌دیبهێنن ئه‌وه خه‌یاڵه، چوونکه له‌ماوه‌ى ۳۳ ساڵدا نه‌یانتوانیوه ئه‌وه بکه‌ن، هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر حزبى ده‌سه‌ڵات بۆ به دیموکراسى کارێکى هه‌ڵه‌یه".
ناوبراو وتیشى: "مافه ئازادییه‌کان و مه‌ده‌نیه‌کان زۆر کات ده‌سه‌ڵات سه‌رکوتیان ده‌کات، به‌بێ بیرکردنه‌وه له مه‌ترسیه‌کانى ڕه‌وشه‌کانى دواى ئه‌و دۆخه، بۆ نموونه ئێستا ۹۰۰ پڕۆژه له سلێمانى په‌کیکه‌وتووه و ۸۰۰ به‌ڵێنده‌ر و سه‌رمایه‌داریش مایه‌پووچ بوون، دواى ۳۳ ساڵیش دونیایه‌ک سه‌رمایه‌دار له کوردستان هه‌ڵاتوون و ئێستا له وڵاتانى که‌نداو و وڵاتانى دیکه خه‌ریکى کارى سه‌رمایه‌داریى و وه‌به‌رهێنانن".
مەلا بەختیار ڕه‌خنه‌ى له‌دۆخى ئێستاى مووچه‌خۆرانیش گرت و ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ى نابێت وه‌ک مژده بدرێت به مووچه‌خۆران بابه‌تى مووچه‌یه، چوونکه ئه‌وه مافه، ئه‌وه ڕه‌وشى هه‌رێمى کوردستانه به‌داخه‌وه، هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا نابێت مووچه دابه‌شکردن ببێت به‌هه‌واڵ، ئێستا دۆخێک هاتوه‌ته پێش یه‌ک مووچه‌خۆر و هاوڵاتى نییه ئه‌گه‌ر قسه‌ش نه‌کات، ناخى بریندار نه‌بێت له‌ناخى خۆیدا".
ناوبراو باسى ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستانى کرد له‌ناوچه‌که‌دا و جه‌ختیکرده‌وه، "باشترین کوالێتى غاز له دونیادا له چه‌مچه‌ماڵه، ئه‌مه گرنگه بۆ هه‌رێمى کوردستان، بۆیه به‌هۆى غازى سروشتیه‌وه کوردستان له سیاسه‌تى ناوچه‌که‌دا ڕۆڵى گرنگى ده‌بێت".
Your Comment