بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی زەیدی بە یاوەری شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی چووەتە هەولێر و بڕیارە بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆ ببێتەوە.
شاندەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە یاوەریی عەلی زەیدین:
- موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "ئەساس".
- عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "نەهجی وەتەنی".
- فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی.
- عەباس عامری، ئەمینداری چوارچێوەی هەماهەنگی.
Your Comment