بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه: "سبه‌ی هه‌ینی که ده‌ستپێکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵه، داوا له هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌م پابه‌ندی ڕێنمایییه‌کانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان بن، بانگه‌شه‌یه‌کی شارستانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کتر قبووڵ کردن و فره‌ڕه‌نگیی پێکهاته‌کانی کوردستان بێت و نه‌بێته هۆی گرژی و دابه‌شکردن و بێزارکردنی کۆمه‌ڵگه و تێکدانی ئارامیی هاوڵاتییان".
بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه: "هه‌موان با ئازاد بن له بانگه‌شه‌کردن بۆ سیاسه‌ت و ئاراسته و کارنامه‌که‌یان، به‌ڵام نابێت هیچ که‌س و لایه‌نێک ڕق و کینه بڵاوبکاته‌وه، خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێت وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی، ململانێیه‌کی شارستانی له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ببات، کاندیدبونی ئافره‌ت زۆر گرنگ و بایه‌خداره، ده‌بێت ناو و پێگه و ڕێز‌ی پارێزراو بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێز له هێما و پیرۆزییه‌کانی هه‌مو پێکهاته‌کان بگیرێت، هێزه ئه‌منییه‌کانیش پیشه‌یییانه و بێ جیاوازی ئه‌رکی خۆیان له پاراستنی هه‌مووان جێبه‌جێ بکه‌ن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو: "دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدڕاڵ، ئامانجیان خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقه، ده‌بێت بزانن که به یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، ده‌توانن خزمه‌تی باشتری ئێستا و داهاتووی هه‌رێمی کوردستان و عێراق بکه‌ن و ماف و ده‌ستکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بپارێزن، بۆیه نابێت له بانگه‌شه‌دا کارێکی وا به‌رانبه‌ر به یه‌کتر بکه‌ن که سبه‌ی نه‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن".
هه‌ر له‌په‌یامه‌که‌یدا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌شڵێت: "هیوای بانگه‌شه‌یه‌کی ئارام و سه‌رکه‌وتو بۆ هه‌مو لایه‌ک و سه‌قامگیری و سه‌رفرازی و پێشکه‌وتنی به‌رده‌وام بۆ هه‌رێمی کوردستان و عێراق ده‌خوازم".
Your Comment