بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی "ڕووداو" بڵاوی کردەوە: تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق جەختی کردووەتەوە کە «زانیاریی نادروست» سەبارەت بەو چەکانەی کە دەگوترێت ڕادەستی کورد کراون، پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کراوە.
بە گوتەی باراک، «واشنتۆن خەریکی پێداچوونەوە و ڕاستکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتانەیە و هەڵسەنگاندنێکی تەواو و ورد سەبارەت بەم بابەتە پێشکەشی دۆناڵد ترەمپ دەکرێت».
باراک هەروەها داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کردووە کە سەبارەت بەم ڕاپۆرتانە «نیگەران نەبن» و دڵنیایی داوە کە ئەم بابەتە لە ڕێگەی «پێشکەشکردنی زانیاریی وردتر و ڕاستکردنەوەی ڕاپۆرتە بەردەستەکان، بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و چارەسەر دەکرێت».
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە هەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەم پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران چەندین جار وەرگرتنی هەر جۆرە چەکێکیان ڕەت کردووەتەوە.
Your Comment