دیمەشق
-
هاوکات لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا جموجۆڵی ڕووسیا لە سووریا زیادی کردووە
سەرچاوە چاودێرییەکان لە سووریا ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، جموجۆڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
-
کۆبوونەوەی ENKS و SDF بۆ یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە سووریا
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆ بووەوە. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، داڕشتنی میکانیزمێکی نوێیە بۆ مسۆگەرکردنی پێگەی کورد لە داهاتووی سووریادا.
-
سەردانی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵووم عەبدی بۆ دیمەشق؛
یەکەم هەنگاوی کرداری بۆ جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
فەرماندەی گشتیی هەسەدە و هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەچنە دیمەشق و لەگەڵ سەرۆکی سووریا کۆ دەبنەوە.
-
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کورد:
هەڵکەوتەی جیۆسیاسیی کورد و پێوەندیی هەرێمایەتی و جیهانی
ئەمیر مام والی چاودێری سیاسی و نووسەری کوردی هەرێمی کوردستان تیشک دەخاتە سەر پێوەندییەکانی کورد لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمی و لەو بارەیەوە بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا لە چەندین قۆناغدا مامەڵەی نائەخلاقیی لەگەڵ کورد کردووە و دوایین نموونەشی ئەو دۆخەیە کە بە سەر کوردی سووریا هێنراوە و باشترین دەرەچەش بۆ کورد ئەوەیە کە کورد لەگەڵ دەسەڵاتی وڵاتی خۆی تەعامول بکات: هەرێم لەگەڵ بەغدا؛ کوردی تورکیا لەگەڵ ئەنقەرە کە بڕیاری عەبدوڵا ئوجەلانیش هەر بەو ئاراستەیە دەرکراوە؛ کوردی سووریا لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەند و کوردی ئێرانیش بە هەمان شێوە.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن:
هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشێکن لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، "وەک دوژمن سەیری هەسەدە ناکەیەن و ئەوان بەشێکن لە حکوومەت، هەروەها هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ناکەنەوە".
-
ڕۆیتەرز؛
ئەمریکا پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری سنوورداری کورد لە سووریا دەکات
ئەمریكا دەخوازێت كوردەكانی سووریا جۆرێک لە ئۆتۆنۆمیان هەبێت بەڵام نەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دەسەڵاتی ناوەندی سووریا.
-
فهرهاد شامی:
دیمەشق لە دانوستانەکاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە-ی کرد
بەرپرسی ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، شاندی دانوستانکاری دیمەشق لە دوایین سەردانیاندا داوای هەڵوەشانەوەی هەسەدەسیان کردووە و دەشڵێت ئهگهر گهمارۆی سهر کۆبانێ ههڵنهگیرێت، ڕێککهوتنهکه شکستدههێنێت.
-
دەقی ڕەشنووسی ڕێککەوتنە نوێکەی نێوان دیمەشق و هەسەدە بڵاو کرایەوە
دەقی ڕەشنووسی "ڕێککەوتنی هاوبەش" لە نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بڵاوکرایەوە، کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییەکان و ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولایە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا.
-
یاسای ڕزگارکردنی کورد پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا
یاسای ڕزگار کردنی کورد لە لەیەن سناتۆر لیندسی گراهام و سیناتۆر بلومێنتال-ەوە پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا کە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو حزبی دیموکرات و کۆماریخوازی هەیە بۆ بیرۆكەی پاراستنی کورد لە سووریا و دەرەوە.
-
وتەبێژی هەسەدە:
یهک ههنگاو پاشهکشه ناکهین/ گەلەکەمان له گۆڕهپانهکاندا بمێننهوه و پشتیوانمان بن
فهرهاد شامی بهرپرسی ڕاگهیاندنی هێزهکانی سووریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، ئهگهر ههوڵه دیپلۆماسییهکان شکستیانهێنا ئهوا یهک ههنگاو پاشهکشه ناکهین و له ئهگهری ههر هێرشێکی دیکه بهرهنگاریان دهبینهوه و پێشڕهوی دهکهین.
-
وەزارەتی بەرگریی سووریا درێژکردنەوەی ئاگربەستی ڕاگەیاند و هەسەدە پشتڕاستی کردەوە
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ درێژکرایەوە و لایخۆشیەوە هەسەدە درێژکردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستکردەوە.
-
بارزانی و شەرع جەخت لە مافی کورد و سەروەریی خاکی سووریا دەکەنەوە
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجامدا و هەرد.ولا جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا و مافی کوردەکان لە وڵاتە کردەوە.
-
ئەردۆغان داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ١٠ی ئازار
سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ١٠ی ئازار و دەڵێت: "ئهگهری دروستبوونی شهڕێکی گهورهی نێوان کورد و عهرهب له سووریادا ههیه".
-
ناوی ئەو گرووپانە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ئاشکرا کرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوی ئەو گرووپە چەکدارەکان ئاشکرا دەکات کە هێرش دەکەنە سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە، و دەڵێت: گرووپی "سزادراوی نێودەوڵەتین".
-
مەزڵووم عەبدی بەیاوەریی شاندێکی باڵا گەیشتە دیمەشق
شاندێکی باڵای هێزهکانی سووریای دیموکرات بهسهرۆکایهتی مهزڵووم عهبدی گهیشته دیمهشق و لهئێستاشدا لهگهڵ بهرپرسانی حکوومهتی سووریا له کۆبوونهوهدان.
-
سەردانی عەبدی بۆ دیمەشق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی SDF بۆ دیمەشق کە بڕیاربوو ئەمڕۆ بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
-
فەرهاد شامی:
ئەگەر SDF پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل هەبوایە تورکیا جورئەتی پەلاماری نەدەبوو
بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ڕایدەگەیەنێت ئیدیعای پەیوەندیی هەسەدە لەگەڵ ئیسرائیل ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت ئەگەر پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیل ببوایەت تورکیا جورئەتی پەلاماری نەبوو.
-
هەسەدە:
پێویستە لێكۆڵینەوە لە گرووپە دابەشبووەكانی سەر بە حکوومەتی دیمەشق بكرێت
ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی مانگ شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئاسایشی ڕۆژئاوا و سوپای ئەحمەد شەرع لە حەلەب دروست بوو، قوربانی لێکەوتەوە.
-
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی مەسەد:
بەمزووانە ڕێککەوتنی سەربازیی هەسەدە و سوپای سووریا ڕادەگەیێندرێت
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دیمەشق نزیكە.
-
مەزڵووم عەبدی: ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار بناغەی سووریای نوێیە
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگهیاند، ئامانجی شۆڕشی سووریا گەیشتن بە ئازادی بووە و ڕووخاندنی ڕژێمیش قۆناغی یەکەم بوە، دهشڵێت، "مەرجەکانی ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار مێژویین و دەبێتە بنەمای بەهێزی سووریا".
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
ڕێێکەوتنی گشتگیر لەگەڵ دیمەشق بەبێ چارسەری بنەڕەتی مومکین نییە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ دیمەشق ناکەین تا لە دەستوری سووریادا مافی کورد نەسەلمێنن.
-
هاکان فیدان:
پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاكى سووریا دروست دەکات
-
سیپان حهمۆ: ئێستا سووریا بووه بە ۴۰ بهشهوه
سیپان حهمۆ له پهیامێکدا ڕایدهگهیهنێت: "هەندێک له پایتهختى سووریاوه پێیانوایە سووریا بوهتە چوار کایە و چوار بهش، بەڵام له ڕاستیدا سووریا زیاتر لە۴۰ بهشه، هەریەکەشیان دەسەڵاتی خۆیان و ئەجێندای تایبەت بەخۆیان هەیە".
-
ئەسعەد شەیبانی:
لەگەڵ SDF توانیمان لە نزیکبوونەوەی سەربازییەوە بچینە نێو گفتوگۆی سیاسی
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت: کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامن؛ ئاماژە بەوەش دەکات: ''تێگەیشتن هەیە و توانیمان لە نزیکبوونەوەی سەربازییەوە بچینە چارەسەرکردنی کێشەی سووریاییەکان.''
-
نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:
گفتوگۆی کورد و دیمەشق بە باشی بەرەوپێش دەچێت
تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سووریا دەڵێت: گفتوگۆکان لەگەڵ پێکهاتەی کورد لە باکووری سووریا بە باشی بەرەوپێش دەچێت.
-
هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە، هێزەکانی سوپای سووریای کردبێتە ئامانج
هێزهکانی سووریای دیموکرات زانیاریهکانی وهزارهتی بهرگری سووریا سهبارهت به بۆردوومان کردنیان له بهنداوی تشرین ڕهت دهکاتهوه.
-
سوپای سووریا، هەسەدە بە هێرشکردنە سەر هێزەکانیان تۆمەتبار دەکات
بهشی ڕاگهیاندن و پهیوهندییهکانی وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، هێزهکانی سووریای دیموکرات به مووشهکێکی ڕێنماییکراو یهکێک له خاڵهکانی جێگیرکردنی سوپای سووریایان له ڕۆژههڵاتی پارێزگای حهلهب کرده ئامانج.
-
بەرپرسێکی باڵای پێشووی سەربازیی سووریا لە دیمەشق دەستگیر کرا
حکوومەتی نوێی سووریا ڕایانگەیاند بەرپرسێکی پێشووی سەربازییان دەستگیرکردووە، تۆمەتبارە بە لە سێدارەدانی زیندانییان لە زیندانی بەناوبانگی سیدنایا لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.
-
ئەمریکا ستايشى هەوڵەکانی نێچيرڤان بارزانى دەکات بۆ چارهسهریی کێشهی کورد لە سووریا
نێردهى تايبهتى سەرۆکی ئهمريکا بۆ سووريا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سوپاس و ستايشى ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى و هاوکارى و يارمهتيدانى کرد له چارهسهرکردنى کێشهکانى کورد له سووريا لهگهڵ ديمهشق.
-
ڕۆهلات عهفرین فەرماندەی باڵای هەسەدە:
لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نهمانى ناوى ههسهده نهکراوه و یهپهژهش دهمێنێتهوه
فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە و ئەندامی لیژنەی دیالۆگهکان لهگهڵ دیمهشق ڕایدهگهیهنێت: لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نهمانى ناوى هێزەکانی سووریای دیموکرات نهکراوه و یهپهژه-ش وەک خۆی دهمێنێتهوه