بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رهاد شامی له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: "هه‌ڵوێستی گه‌لی کورد له کوردستان و ئه‌ورووپا ڕێڕه‌وی ئه‌م قۆناغه و ئه‌م سیاسه‌تانه ده‌گۆڕێت و ڕێگه‌مان پێده‌دات به سه‌لامه‌تی به‌ره‌و قۆناغی داهاتوو هه‌نگاو بنێین، داوایان لێده‌که‌ین که له گۆڕه‌پانه‌کاندا بمێننه‌وه و پشتیوانی له به‌رخۆدانمان بکه‌ن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "دانوستانه‌کانی دیمه‌شق له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدان، به‌مزووانه ئه‌نجامه‌کانی بۆ گه‌له‌که‌مان ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر دیپلۆماسی شکستیهێنا، یه‌ک هه‌نگاو پاشه‌کشه ناکه‌ین".
فه‌رهاد شامی باسی له‌وه‌شکرد: "ئه‌گه‌ر دوژمن جارێکی دیکه هێرشبکاته‌وه، به‌ره‌نگاریان ده‌بینه‌وه و هه‌نگاوی به‌رچاو بۆ پێشه‌وه ده‌نێین".
فه‌رهاد شامی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئه‌م تێکۆشانه ده‌گاته لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و گه‌له‌که‌مان ده‌بێت باوه‌ڕی به‌و شته هه‌بێت و بانگه‌واز له گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین که نه‌بنه یاریپێکه‌ری ده‌ستی دوژمن و میدیاکانی و سیاسه‌ته‌کانیان".
شایانی باسە تەلەفیزیۆنی فەرمی سووریا بڵاویکردەوە، هەسەدە و دیمەشق ڕێککەوتن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ڕاگرتنی هێرشی گرووپەکان. بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە هەسەدە لە شوێنەکانی خۆی دەمێنێتەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی دیمەشقیش دەچنە ناو شارە کوردییەکانەوە.
Your Comment