بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیندسی گراهام، سیناتۆری كۆمارییەكان دەڵێت، ئەمڕۆ من و سیناتۆر بلومێنتال یاسای ڕزگارکردنی کوردمان پێشكشەكرد، پێم وایە پشتیوانییەکی بەهێزی هەردوو حزبەكە هەیە بۆ بیرۆكەی پاراستنی کورد لە سووریا و دەرەوەی، بەو پێیەی هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی ئەمریکا بوون.
گراهام لە سەكۆی "ئێكس" نووسیویەتی: هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامە کوردییەکان لەخۆدەگرن، لە خولی یەکەمی سەرۆک ترەمپدا قورسایی گەورەی شەڕی شکستپێهێنانی داعشیان لە ئەستۆ گرت.
ناوبراو دەشڵێت من دەزانم سووریا لە ڕووی کولتوری و نەتەوەیی و سیاسییەوە ئاڵۆزە، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشکردنە سەر کوردەکان پێگەی ئەمریکا بەشێوەیەکی بەرچاو لاواز دەکات و دەبێتە ڕێگر لە بەردەم توانای سووریا بۆ گەشەسەندنی وەک دەوڵەت. گاهام اشیگەیانوووە: بۆ ئەو وڵاتانەشی یان گرووپانەی پێیان وایە ئێستا دەستكراوەن، ئەوا من داوای پاراستنی کورد دەکەم.

یاسای رزگارکردنی کورد:
یاسای ڕزگارکردنی کورد، كە لەلایەن سیناتۆر لیندسی گراهام و ریچار بلومینتاڵەوە ئەمڕۆر پێشكەش بە كۆنگرێسی ئەمریكا كراوە:
سزا بەسەر بەرپرسانی حکوومەتی سووریا و دامەزراوە داراییەکان و هەر تاکێکی بیانی دەسەپێنرێت کە هەر مامەڵەیەک ئەنجام بدات بە پشتیوانی سەربازی و دارایشەوە لەگەڵ حکوومەتی سووریا.
یاساکە ستایشی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتی کورد دەکات بۆ بەشداریکردنیان لە کارکردن لەگەڵ ئەمریکا بۆ شکستپێهێنانی داعش.
ئەم یاسایە دەستەی تەحریری شام (HTS) وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی ناوزەد دەکاتەوە.
یاساکە لە کۆنگرێس پابەنددەکات بە پێداچوونەوە بە بڕیاری لابردنی سووریا لە لیستی وڵاتانی پاڵپشتیكەری تیرۆر.
ئەم یاسایە دەسەڵاتی هەڵپەساردنی سزاکان دەداتە سەرۆک کۆمار دوای ئەوەی لە کۆنگرێس پەسەند دەكرێت بەوەی حکوومەتی سووریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانەکانی ڕادەگرێت.
یاساکە میکانیزمێکی سناپباک لەخۆدەگرێت کە پێویستە سەرۆک کۆمار دەستبەجێ سەرجەم سزاکان بسەپێنێتەوە ئەگەر حکوومەتی سووریا هەموو هێرشەکانی بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات یان هاوپەیمانەکانی دەستپێبکاتەوە.
Your Comment