بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كەناڵی "ڕووداو" ڕایگەیاند: ئەوانە لەگەڵ سووریا زۆر نزیكن و دۆخی سووریا بەرەو باشتر دەچێت.
هەر لەبارەی شەرعەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی: "ئەو کەسێکی تووندە. ئەو کەسێکی ساویلکە نییە. کەسێکی ساویلکە نەیدەتوانی ئەو کارە بکات، بەڵام سووریا وا خۆی رێکدەخاتەوە. زۆر باش خۆی رێکدەخاتەوە".
لە لێدوانەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە شەرع "تاوەکوو ئێستا لەگەڵ کورد زۆر باش بووە."
ئەم لێدوانانە هاوکاتن لەگەڵ بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی نزیکەی تەواوی هێزەکانی لە سووریا کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت. بەرپرسانی ئەمریکا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە حکوومەتی سووریا ئامادەیی نیشانداوە بەرپرسیارێتیی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش لەئەستۆ بگرێت.
Your Comment