ئەحمەد شەرع كە من بەشەخسی دامناوە كارێكی نایاب لە سووریا دەكات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:  سەرۆكی سووریا كە من بە شەخسی لەوێ‌ دامناوە كارێكی زۆر نایاب دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری كەناڵی "ڕووداو" ڕایگەیاند: ئەوانە لەگەڵ سووریا زۆر نزیكن و دۆخی سووریا بەرەو باشتر دەچێت.

هەر لەبارەی شەرعەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی: "ئەو کەسێکی تووندە. ئەو کەسێکی ساویلکە نییە. کەسێکی ساویلکە نەیدەتوانی ئەو کارە بکات، بەڵام سووریا وا خۆی رێکدەخاتەوە. زۆر باش خۆی رێکدەخاتەوە".

 لە لێدوانەکەیدا ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە شەرع "تاوەکوو ئێستا لەگەڵ کورد زۆر باش بووە."

 ئەم لێدوانانە هاوکاتن لەگەڵ بڕیاری ئیدارەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی نزیکەی تەواوی هێزەکانی لە سووریا کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا جێبەجێ بکرێت. بەرپرسانی ئەمریکا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە حکوومەتی سووریا ئامادەیی نیشانداوە بەرپرسیارێتیی سەرەکی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش لەئەستۆ بگرێت.

News ID 226885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha