ترەمپ و شەرع لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا ڕێککەوتن

ئەحمەد شەرع، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە، لەو پەیوەندییەدا دواین پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێ کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند: ''هەریەک لە ترەمپ و شەرع، جەختیان لە "پێویستیی دەستەبەرکردنی مافەکان و پاراستنی گەلی کورد" کردووەتەوە، بە مەرجێک ئەو مافانە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سووریادا بن.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەربەخۆییەکەی. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هاوکارییەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی "داعش" و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی بەردەوام دەبێت، تاوەکو سەقامگیریی تەواو لە ناوچەکە بەدی دێت.

تا ئێستا نووسینگەی ڕاگەیاندی دۆناڵد ترەمپ هیچ شتێکی لە بارەی ئەو پەیوەندییە بلاونەکردەوەتەوە.

News ID 226758

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha