بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەسەڵاتی ڕاگوزەری سووریا ئاشکرای دەکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان چاوەڕێی ئاساییبونەوەی بارودۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاین و لیژنەمان ناردوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە "ناوچە ڕزگارکراوەکان" دەستپێبکەن.
ناوبراو وتیشی ۴۰%ی بوودجەی ئەمساڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی وەک تەندروستی و پەروەرده تەرخاندەکرێت.
شەرع ڕاشیگەیاند بڕیارماندا بە زیادکردنی مووچە و کرێی گشتی بۆ هەموو فەرمانبەران بە ڕێژەی ۵۰%.
شەرع وتیشی ڕووداوەکانی ناوچەکە گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبوین.
سەرۆکی سووریا وتیشی کار دەکەین بۆ دوورخستنەوەی سووریا لەو ململانێ و کێشمەکێشانەی ناوچەکەی گرتووەتەوە.
ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتی سووریا دەڵێت ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست گەورە و دەگمەنن، لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە شاهیدی نەبووین.
News ID 226958
Your Comment