-
فەڕەنسا ۳۵ منداڵ و ژنی داعش لە کامپەکانی کوردستانی سووریاوە دەگەڕێنێتەوە
بەشی سووریا- فەڕەنسا گەڕاندنەوەی ۱۰ ژن و ۲۵ منداڵی خانەوادەکانی ئەندامانی داعشی راگەیاند کە لە کامپەکانی کوردستانی سووریادا دەستبەسەربوون، ئەمەش چوارەم گرووپە کە بیانگێڕێتەوە وڵاتەکەی لە سووریاوە.
-
لە ماوەی ۵ مانگدا وەزیری دەروەی ئوردن و بەشار ئەسەد بۆ دووەم جار کۆ بوونەوە
بەشی سووریا- سەرۆککۆماری سووریا لە دیمەشق لەگەڵ ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن کۆ بووەوە.
-
پێویستە کۆمەڵگای جیهانی لەسەر قەیرانی ئاوی حەسەکە بێتە دەنگ
بەشی سووریا- شاری حەسەکە و گوندەوارەکانی و کامپەکانی ئاوارەکان، ناوچەی کارەساتبارن کە تورکیا ئاوی لێ بڕیوون.
-
ڕێکخراوی جۆسور ئاشکرای دەکات:
۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە
بەشی جیهان- دامەزراوەی توێژینەوەی جۆسور لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە.
-
ئهندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان:
یەکێتی سلێمانیی هەرزانفرۆش کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئهندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێت: ئەو یەکێتییەی ئێستا بانگەشەی پارێزگاری کردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکات، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر لە بەغدا هەوڵی جیاکردنەوەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەدا.
-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان:
لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان نزیكەی ۷۰۰ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمیان کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا نزیكەی ۷۰۰ هەزار گەشتیار سەردانی شار و سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
-
تورکیا چیای مەتینای لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد
بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا گەلی سێڤۆیان لە زنجیرە چیای مەتینا لە نزیک گوندەکانی بەلاڤە، گوهەرز و بەرچی بۆردوومان کرد.
-
تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی تا ساڵی داهاتوو درێژ کردەوە
بەشی تورکیا- حکوومەتی تورکیا بڕیاریدا ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژبکاتەوە.
-
چوارچێوهی ههماههنگی:
پێویستە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق ناوەندی بن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوهی ههماههنگی خواستێکی خۆی نیشاندەدات بۆ بە ناوەندیکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق، پێدەچێت ئەوەش هەوڵێک بێت بۆ لە قاڵبدانی زیاتری هەرێمی کوردستان.
-
پاپا: پێویستە هەرگیز ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت
بەشی جیهان- پاپا فرانسیس داوا دەکات ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت بۆ سووکایەتی کردن بە کەسانی تر.
-
عیرفان عەبدولعەزیز:
لە عێراقدا دەوڵەت لەنێو دەوڵەت دروست بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابهری گشتیی بزووتنهوهی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: ههر کاتێک عێراق بههێز بێت، پهیوهندییهکانی لهگهڵ ههرێمی کوردستان لاواز دهکات و لە عێراق دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا دروست بووە.
-
میری ئێزدیانی عێراق و جیهان:
سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکەوە سهركۆنهی دهكهم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میری ئێزدیان لە عێراق و جیهان، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لەلایەن عێراقییەکەوە له سوید دهكات و به كارێكی ههراسانكهری ناو دهبات.
-
سینەم محەمەد، نوێنەری MSD لە واشنتۆن:
هەسەدە پابەندە بە، بەکارنەهێنانی منداڵان لە ڕیزەکانیدا
بەشی سووریا- سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن بەکارهێنانی منداڵانی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: پابەندن بە ڕێککەوتنی مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی منداڵان لە ڕیزەکانیدا.
-
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا:
هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە
بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سەلامەتی فڕینیان لە سووریا پێشێل کردووە.
-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکە لە باکووری عێراق ڕاگەیاند
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی نۆ چەکداری پەکەکەی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییدا لە ناوچەی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق راگەیاند.
-
ناکۆکیی نوێی پارتی و یەکێتی لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاکانە
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق یەکێتیی بە دوو باڵەوە لە هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتیدایە لەگەڵ گۆڕان- کۆمەڵ- یەکگرتوو؛ پارتیش سۆسیال دیموکرات- شیوعی- زەحمەتکێشان و چەند لایەنێکی تری کۆ کردەوە بۆ هەمان مەبەست، پارتی دەڵێت "لە لەگەڵ خیانەتکارانی ۱۶ی ئۆکتۆبەر هاوپەیمانێتی ناکەین"، هەردوو حزب هێشتا کێشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان بەلادا نەخستووە، چونەتە ناو کێشمەکشێی هەڵبژاردن لە کەرکووک.
-
داهاتی دەروازەی سنووریی باشماخ بۆ نیوە دابەزیوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- داهاتی دەروازەی سنووریی باشماخ بەڕێژەی ۵۰٪ کەمی کردووە، کەمبوونەوەی داهات لە دەروازەکانی دیکەش لەنێوان ۱۰٪ بۆ ۲۰٪ـە.
-
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ماڵئاوایى له فهرمانبهرانى پهرلهمان كرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سهرۆكى خولى پێنجهمى پهرلهمانى كوردستان ئهمڕۆ ماڵئاوایى له فهرمانبهرانى پهرلهمان كرد.
-
لە عەفرین ئەندامی گرووپێکی سەر بە تورکیا دەستدرێژی کردە سەر منداڵێک
بەشی سووریا- ئەندامێکی گرووپێکی چەکداری لایەنگری تورکیا لە گوندەواری عەفرین دەستدرێژیی کردە سەر کچێکی منداڵ.
-
خانەنشین کردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ نووسراوی خانەنشینی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرجەم پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی و دەزگای خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
-
لە ماوەی مانگێکدا لە سووریا ۲۷۱ کەس کوژراون
بەشی سووریا- لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەهۆی شەڕ و کردەوە جیاوازەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ۲۷۱ کەس کوژراون.
-
هێزەکانی سووریای دیموکرات ساڵی ڕابردوو ۶۳۷ منداڵیان چەکدار کردووە
بەشی جیهان- لە دوایین راپۆرتیدا سەبارەت بە بەکارهێنانی منداڵ لە ململانێ و شەڕەکانی سووریا، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، هەرچەندە دۆخی نێوخۆی ئەو وڵاتە بەرەو ئارامیی دەچێت، بەڵام چەکدارکردنی منداڵان زیادی کردووە.
-
بەیاننامەی KCK لەباری کۆمەڵکوژیی سێواس:
دەوڵەتی تورکیا بەرپرسە لە کوشتنی ۳۴ کەس لە عەلەویەکانی سێواس
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێووەبەری کەجەکە بە بۆنەی ٣٠یەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سێواس راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
-
سەعدی پیرە:
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها کورد مافەکانی خۆی وەرنەگرتووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، کورد یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکیەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام مافەکانی خۆی وەرنەگرتوە، ئەوەش بەهۆی سیاسەتی شکستخواردوی سایکس پیکۆ.
-
مەسروور بارزانی:
لە ۱۶ ئۆکتۆبەردا میحوەری پردێ نەیهێشت قەوارەی هەرێم تێکبدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی ههرێمی کوردستان سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری پردێ کرد و رایگەیاند، دوای ۱۶ـی ئۆکتۆبەر میحوەری پردێ رێگربوو لەوەی ئەم پیلانە سەربکەوێت و قەوارەی کوردستان تێکبدات.
-
جەبار یاوەر:
ئەمساڵ پێشمەرگە یەکنەخرێت، هاوپەیمانان سەرجەم هاوکارییەکانیان بۆ هەرێم دەوەستێنن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەمساڵ کۆتا دەرفەتە بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و ئەگەر پڕۆسەی چاکسازیی لە هێزەکانی پێشمەرگە جێبەجێ نەکرێت ئەوا هاوپەیمانان سەرجەم هاوکارییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەوەستێنن.
-
بزووتنەوەی ئیسلامی:
هیوادارین حکوومەتی سوید بە تووندترین شێوە سزای ئەو کەسە بدات کە قورئانی پیرۆزی سووتاندووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد رایگەیاند، "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین، ئەمە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە ئاشتیی جیهانی و پێکەوەژیان و شارستانییەکان ناکات."
-
بەیاننامەی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئیدارنە کردنی بێڕێزی کردن بە قورئان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆککۆماری عێراق رایدەگەیەنێت: دەستدرێژیکردنە سەر قورئانی پیرۆز تاوانە و پێویستە رێز لە بیروباوەڕی دوو ملیار موسڵمان بگیرێت.
-
سەرۆکی یەکێتی: بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵەبانی بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز دەکات و رایدەگیەنێت: "رووداوەکە بۆ موسڵمانان ئازاربەخشە و ناکرێت لەچوارچێوەی یاسادا سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مرۆڤ بکرێت".
-
وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر بێرێزیکردن قورئانی پیرۆز هاتە دەنگ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوی بێرێزی کردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بڵاو کردەوە.