بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەکتەبی رێکخستنی حزبەکەیدا، حزبەکەی بە پارێزەری قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی وەسف کردووە.
لە بەرامبەردا دڵشاد ڕه‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ باس‌نیوز گوتی: "چه‌ند پرسیارێک هه‌یه له قوباد تاڵه‌بانی ده‌که‌ین، هیوادارین وه‌ڵامه‌که‌مان ده‌ست که‌وێت.
یه‌که‌م: کوا داهاتی مه‌رزه‌کانی باشماخ و په‌روێزخان و شوشمێ و سه‌یرانبه‌ن؟ پاره‌کانیان بۆ کوێ ده‌چێت؟ ماقووڵه پارێزگایه‌ک شەش ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌بێت، داهاتی بەشی ئەوە نەکات کە نیوه‌ی چاره‌گێکی مووچه‌ی ئه‌م شاره‌ی پێ بدرێت؟ دونیا هاواری لێ هه‌ڵساوه بۆ دزی و گه‌نده‌ڵیی ده‌روازه‌کانی سلێمانی، که‌چی قوباد تاڵه‌بانی بێده‌نگه و باسی عەدالەتی دارایی دەکات، مه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه پاره‌ی ئه‌م میلله‌ته نییه؟
دووه‌م: کاک قوباد زه‌وییه ئاڵتوونییه‌کانی سلێمانی چی‌یان لێ هات؟ که به هه‌زاران دۆنم زه‌وی و ره‌ز و باخی خه‌ڵکن و دراون به دژه‌تیرۆر و به‌سه‌ر کادیر و ئه‌ندامانی خۆیان دابه‌ش کراون و هه‌زاران سنۆبه‌رتان له‌پێناو پرۆژه‌کانی خۆتان بڕیوه‌ته‌وه، ئێوه ئه‌سڵه‌ن کێ رێگای پێداون خۆتان به خاوه‌نی ئه‌م سلێمانییه بزانن، تا ئاوا زه‌وییه‌کانی تاڵانفرۆش بکه‌ن؟ ئێوه جوانییه‌کانی ئه‌م شارەتان بۆ پاره فرۆشتووه، هه‌رچی زه‌وی و باخ و شوێنه‌واری کۆنی ئه‌م شاره هه‌یه له‌ژێر ره‌حمه‌تی له‌ناوچووندان، تا که‌ی ده‌ستتان له قورگی سلێمانی ده‌رنایه‌ت؟"
سێیەمین: سەرکردەکەی گۆڕان بە قوباد تاڵەبانی دەڵێت: "پارەی ئاو و کاره‌با و چه‌ته‌گه‌ریی به‌رپرسانتان له وه‌رگرتنی سه‌رانه له بازرگان و خاوه‌ن کاره‌کانی ئه‌م شاره کوا؟ به ناوی جۆراوجۆره‌وه پاره و سه‌رانه له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن، ده‌ی پاره‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حکوومه‌ت با خزمه‌تی ئه‌م شاره‌ی پێ بکرێت، کوا پاره‌ی کاره‌با و ئاو و پاره‌ی خزمه‌تگوزاریی گشتی؟ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌که‌ت که سه‌رۆکی حکوومه‌ته راست ناکه‌یت، له‌گه‌ڵی داده‌نیشیت و پۆست بۆ کادیره‌کانت له‌سه‌ر پشکی یه‌کێتی وه‌رده‌گریت، له‌ملاشه‌وه پاره‌ی حکوومه‌ت ده‌ده‌یته حزبه‌که‌ت و شه‌ڕی راگه‌یاندنی پێده‌که‌یت".
ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان پرسیاری دیکەش لە قوباد تاڵەبانی دەکات و دەڵێت: "که‌ی قوباد تاڵه‌بانی و به‌رپرسانی یه‌کێتی تۆزێک زۆر نا، له خه‌می گەڕانه‌وه‌ی شکۆی یه‌کێتی دەبن؟ وه‌ڵاهیی بۆ شکۆی یه‌کێتی باش نییه که به‌م شێوه‌یه بێت، قوباد تاڵه‌بانی له‌پێشه‌وه موجامه‌له‌ی کاک مه‌سروور بارزانی ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی پۆست بۆ حزبه‌که‌ی، که‌چی له سلێمانییه‌وه خه‌ریکی دروستکردنی په‌یج و جنێون به‌م و به‌و، یه‌کێتی ئێستا که‌ی باسی ئه‌وه ده‌کات، که پارێزگاری له قەواره‌ی کوردستان بکات؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌بوون له به‌غدا ویستیان ئه‌م شاره جیا بکه‌نه‌وه؟"
لە کۆتاییشدا دڵشاد ره‌شید مه‌لا راشیگەیاند: "پاره‌ی سلێمانی ده‌برێت و له‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ئه‌م شاره ده‌درێته کۆمه‌ڵێک دز و سه‌رسه‌ری و ماستاوچی، هه‌رچیی خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌یە باجی ئه‌و دزانه ده‌دات، له‌ملاشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دزییەکەیان په‌رده‌پۆش بکه‌ن، په‌لاماری پارتی ده‌ده‌ن، خه‌ڵک ئه‌م راستییانه ده‌زانێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت خه‌ڵک چه‌واشه بکه‌ن، تا قوباد تاڵه‌بانی پاره‌ی دزراوی سلێمانی نه‌هێنێته‌وه، که‌س باوه‌ڕ به یه‌ک قسه‌ی ناکات".
Your Comment