پاپا: پێویستە هەرگیز ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت

بەشی جیهان- پاپا فرانسیس داوا دەکات ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت بۆ سووکایەتی کردن بە کەسانی تر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاپا فرانسیس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوید وتوویەتی، هەست بە تووڕەیی و خراپی دەکات بەرامبەر ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە، کتێبەکان لای خاوەنەکانیان پیرۆزن و پێویستە رێزی ئەوانە بگیردرێت کە باوەڕیان پێیەتی.

ئاماژەی بەوەش داوە، پێویستە هەرگیز ئازادی رادەربڕین ئیستغلال نەکرێت وەک پاساوێک بۆ رقلێبوونەوە لە کەسانی تر، داهاتووی هەماهەنگی نێوان ئایینەکان بریتییە لە مامەڵەی هاوشێوە بەرامبەر یەکتری  رێزگرتن و راستگۆیی.

پاپا فرانسیس لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتویەتی، ئەمڕۆ پێویستمان بە بنیادنانی ئاشتییە نەک چەک و ئەوانەی هانی کێشمەکێش دەدەن، پێویستمان بەوانەیە ئاگر دەکوژێننەوە نەک هەڵیدەگرسێنن.

News Code 221776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha