سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن پەنابەرێکەوە سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌م

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میری ئێزدیان لە عێراق و جیهان، سەرکۆنەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی لەلایەن عێراقییەکەوە له‌ سوید ده‌كات و به‌ كارێكی هه‌راسانكه‌ری ناو ده‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میر حازم تەحسین بەگ، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: "سەرکۆنەی ئەو کارە نابەرپرسیارانەیە دەکەین کە هاوڵاتییەکی عێراقی بەناوی سەلوان مۆمیکا، دانیشتووی وڵاتی سوید کردوویەتی کە سووتاندنی قورئانی پیرۆزە. ئەو کارە هەراسانکارانەیە هیچ پەیوەندییەکی بە ئایینەکانەوە نییە و گوزارشت لە بۆچوونی هیچ ئایین یان بیروباوەڕێک ناکات."

میری ئێزدیان پێیوایه‌ سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەبەردەم خەڵکیدا بووە هۆی ئازاردانی هەستی زیاتر لە دوو ملیار کەس، وتی: "ئەو کارە هەروەها دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادییەکانیان و لە هەمان کاتدا بووە هۆی کێشە دروستکردن و هاندان بۆ دروستبوونی رق و کینە لەنێوان خەڵکیدا."

میری ئێزدیان، بەهەموو شێوەیەک هەموو گوتارێکی رق و کینە و کردنە ئامانجی ئازادیی ئایین و بیروباوەڕ رەتدەکاته‌وه‌و سەرکۆنەی ئەو کارانەش دەکات کە "دەبنە هۆی پێشێلکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی و لە بەهاکانی تۆکمەیی کۆمەڵایەتی دەدەن."

داوا لەسەرجەم بیرمەندان لە مەرجەعەکانی ئاینی و پیاوانی ئاینی دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەر کارێک بە دووربگرن کە خودا نەخواستە لێکەوتەکانی چاوەڕوان نەکراو دەبن.

سەلوان سەباح مەتی مۆمیکا، به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتێكی ستۆكهۆڵم كۆپیه‌كی قورئانی پیرۆزی سووتاند، ڕووداوه‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكه‌وته‌وه‌.

News Code 221774

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha