پێویستە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق ناوەندی بن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خواستێکی خۆی نیشان‌دەدات بۆ بە ناوەندی‌کردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی عێراق، پێدەچێت ئەوەش هەوڵێک بێت بۆ لە قاڵبدانی زیاتری هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌ نووسینگه‌ی هومام حەموودی کۆبو‌وه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تادا محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دوا پێشهاته‌ سیاسی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی بۆ ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ خستووه‌ته‌ڕوو.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رله‌نوێ پشتیوانی خۆی بۆ جێبه‌جێ کردنی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌ دووپات‌کردووه‌ته‌وه‌ و به‌ پێویستی زانیوه‌ هه‌ر چی زووه‌ په‌له‌ بکرێت له‌ جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و بوودجه‌یه‌ به ‌مه‌به‌ستی خزمه‌ت‌کردنی هاوڵاتیان.

چوارچێوەی هەماهەنگی، بەپێویستی زانیوه‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بڕیاره‌کانی حکوومه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی عێراق ناوه‌ندی بێت.

ئەم خواستەی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کاتێکدایە لە عێراقدا سیستەمی فیدراڵی هەیە و پەیوەندییەکانیش ناوەندی نین و جگە لە بەغدا، هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ناوەندێکی سەرەکی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکانە.

لەمبارەوە چاودێرێکی سیاسی بە "زەمەن"ی ڕاگەیاند: ئەگەر تەواوی پەیوەندییەکانی عێراق بە ناوەندی بکرێن، ئەوا قۆناغێکی دیکەی لە قاڵبدانی هەرێمی کوردستان دەبێت و لە دوای دەستبەسەرداگرتنی نەوت و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، دەبێتە زەبرێکی کوشندە بۆ هەرێمی کوردستان.

News Code 221777

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha