تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ سلێمانی تا ساڵی داهاتوو درێژ کردەوە

بەشی تورکیا- حکوومەتی تورکیا بڕیاری‌دا ڕاگرتنی گەشتەکانی تورکیا بۆ سلێمانی تا سەرەتای ساڵی داهاتوو درێژبکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکوو ۳-۱-۲۰۲۴ درێژکردەوە. ئۆفیسی هەولێری کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین دەڵێت، "کۆمپانیاکەمان پابەندی بڕیارەکەیە و تاوەکوو سەرەتای ساڵی ۲۰۲۴ گەشتەکانمان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە ڕادەگرین."

 رۆژی دووشەممە ۰۳-۰۷-۲۰۲۳ ئۆفیسی سلێمانی تورکیش ئێرلاین ڕایگەیاند، لە رێگەی ئیمەیڵەوە ئاگادارکراونەتەوە کە تورکیا ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی تاوەکوو ۳-۱-۲۰۲۴ درێژ کردووەتەوە.

 ئۆفیسی هەولێری کۆمپانیای تورکیش ئێرلاینیش دەڵێت: "کۆمپانیاکەمان پابەندی بڕیارەکەیە و گەشتەکانی لە تورکیاوە بۆ سلێمانی تاوەکوو ساڵی نوێ ڕادەگرێت."

۳ـی نیسانی ۲۰۲۳ کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە تاوەکوو کۆتایی مانگی نیسان ڕاگرت؛ دواتر کۆمپانیاکە بڕیاری‌دا تاوەکوو ۰۳-۰۷ گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕابگرێت، بەڵام ئەو بڕیارە دیسانەوە درێژ کرایەوە.

News Code 221778

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha