هاوپەیمانان ۳۱۵ پێشێلکاریی ئاسمانییان لەماوەی مانگێکدا لە سووریا ئەنجام داوە

بەشی سووریا- وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا ۳۱۵ جار سەلامەتی فڕینیان لە سووریا پێشێل کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆلێگ گۆرینۆڤ، جێگری سەرۆکی ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پێشێلکارییەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئامانجدار و سیستماتیکن".

هەر بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی ڕووسیا لە وەزارەتی بەرگری، ئەو پێشێلکارییە گوماناویانە لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی ناکۆکی و یاداشتنامەی دوو قۆڵی بۆ سەلامەتی فڕۆکەوانی لە سووریا لە نێوان ڕووسیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا دێت.

ناوەندی ڕووسیا نزیکەی رۆژانە نوێکارییەکان لەبارەی ئەو پێشهاتە ئەمنی و سەربازییانەی کە لە چوارچێوەی ناوچەکانی کۆنترۆڵی وڵاتەکەی لە سووریا ڕوو دەدەن، هەروەها دەربارەی کاروانەسەربازییەکانیان لە ناوچەجیاجیاکانی کوردستانی سووریا راپۆرت بڵاو دەکەنەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە "پێشێلکارییەکان بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە".

لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێشێل کردنی پرۆتۆکۆڵەکانی رێگری کردن لە پێکدادان لەلایەن هێزی ئاسمانی ڕووسیاوە مەترسی پەرەسەندن و پێشبینییە هەڵەکان زیاد دەکات.

News Code 221772

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha