بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی راگەیاندووە، "ئەندامی گرووپی چەکداریی نورەدین ئەلزەنگی دەستدرێژیی کردووەتە سەر کچێکی تەمەن 13 ساڵ لە گوندی جووەیق لە لگوندەواری عەفرینی کوردستانی سووریا، دوای ئەوە هەڵاتووە بۆ شارۆچکەی جندرێس بۆ ئەوەی لەوێ خۆی ون بکات".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، "منداڵەکە خاوەن پێداویستی تایبەتە، کە چەکدارەکەی سەر بە تورکیا بە زەبری دەمانچە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر".
ئاماژەیش بەوە کراوە تاوانبارەکە پێشینەی تاوانکاری پڕ لە تاوانی هاوشێوەی هەیە لە گوندەواری رۆژئاوای حەڵەب.
Your Comment