سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ماڵئاوایى له ‌فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌مڕۆ ماڵئاوایى له ‌فه‌رمانبه‌رانى په‌رله‌مان كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ دیوانی پەرلەمانی كوردستان نووسراوی خانەنشینی هەر 111 پەرلەمانتارەكە بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیشەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرێتی گشتی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی دەکات بەمەبەستی خانەنشین‌کردنیان.

هاوکات بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ  ڕێواز فایەق سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ماڵئاوایی لە فەرمانبەرانی پەرلەمان کرد.

News Code 221768

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha