۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە

بەشی جیهان- دامەزراوەی توێژینەوەی جۆسور لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا ۸۳۰ بنکەی سەربازیی بیانی لە سووریا بوونی هەیە.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، ڕێکخراوی جۆسوری ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت ئەو وڵاتانەی لە سووریا دەوریان هەیە بە گشتی ۸۳۰ بنکەی چالاکی سەربازییان لەو وڵاتە هەیە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ئەم پەیمانگایە، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ۳۰ بنکەی سەربازی لە سووریا دامەزراندووە کە ۲۹ بنکەیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانە و بنکەیەکیش دەکەوێتە ناوچەی تەنف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

پەیمانگای جۆسور ڕایگەیاندووە کە ژمارەی بنکە و پۆستە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریا ١٠٥ بنکەیە.

جۆسور هەروەها ڕایگەیاندووە، ژمارەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا ۱۲۵ بنکەیە کە زیاترە لە ژمارەی بنکەکانی ڕووسیا و ئەمریکایە لەو وڵاتە.

ئەم پەیمانگایە ژمارەی گشتیی بنکە سەربازییە بیانییەکانی لە سووریا بە ٨٣٠ بنکە مەزەندە کردووە.

بەڵام بەشێک لە چالاکانی بواری سووریا بۆ نموونە مایڵز کۆگینز، کە یەکێکە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژە داعش و هەروەها نەوار شەعبان، شارەزای پرسەکانی سووریا ئەم ئامارەیان ڕەت کردۆتەوە.

News Code 221782

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha