بەپێی هەواڵی کوردپرێس، KCK لە راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە "دەوڵەتی تورکیا، دوژمنی هەموو گەلان بە تایبەتی کورد و عەلەویە و دەیەوێت لەناویان ببات و رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی سێواسیش بەو ئامانجە ئەنجام دراوە".
کەجەکە لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی دەبێت بە دەوری بناغەکانی ژیان و تێکۆشانی دیموکراتیک زیاتر یەکبگرن و راشیگەیاندووە: "مرۆڤ تەنیا بەو جۆرە دەتوانێت کۆتایی بە سیستمی قڕکەر بهێنێت. شەهیدانی کۆمەڵکوژی سێواس کە بە شێوەی دڕندانە و بێ ویژدانانە تیرۆر کران، بە رێزەوە یاد دەکەینەوە".
Your Comment