لە ماوەی مانگێکدا لە سووریا ۲۷۱ کەس کوژراون

بەشی سووریا- لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بەهۆی شەڕ و کردەوە جیاوازەکانەوە لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا ۲۷۱ کەس کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە میانەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا بەهۆی تەقینەوە، هێرشی چەکداری، بۆسە، بۆمبی چێندراو، پاشماوە جەنگییەکان، بۆردوومانی ئاسمانی و وشکانی ۱۲۴ کەسی مەدەنی، ۴۸ سەربازی سووریا، ۶ چەکداری داعش، ۲۵ چەکداری گرووپە چەکدارە جیهادییەکان، ۲۱ چەکداری گرووپ و هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی ناوەندیی سووریا، ۳۱ کارمەندی هێزە کوردییەکان، ۱۵ چەکداری میلیشیاکانی دیکە و سەربازێکی ڕووسی کوژراون.

هەروەها هەر بەهۆی ئەو شەڕ و کردەوە جیاوازەکانەوە بەسەدان کەسیش بریندار بوون.

News Code 221765

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha