بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاندووە: گومرگی عێراق دەرگاکانی خستووەتە سەرپشت بۆ بازرگانان و پێناسی گومرگی جێبەجێناکەن، ئەوەش بە گەورەترین هۆکار و ئاستەنگ لە بەردەم جووڵەی بازرگانی دەزانێت.
بەگوێرەى داتاکانى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، لە ساڵی ۲۰۲۳ داهاتی دەروازەی سنووریی باشماخ نزیکەی ۵۰% کەمیکردووە. جیا لە باشماخ، بەگشتى ئەمساڵ داهاتى گومرگیی لە هەرێمى کوردستان لە نێوان ۱۰% بۆ ۲۰% دابەزیوە.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەری گشتیى گومرگى هەرێمى کوردستان هۆکارەکان بۆ ناسەقامگیریى دۆخى سیاسیی کوردستان، دابەزینى بەهاى دینار و نەهاتنى بودجە دەگەڕێنەوە، لەسەرووی ئەمانەشەوە تەحەداى گەورەمان دەروازەکانى عێراقە، کە پێناسی گومرگى جێبەجێناکەن و بەشێک لە بازرگانانى ئێمەش لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیاندا، دەچن لەوێوە بازرگانى دەکەن".
داهاتى گومرگیى لە هەرێمى کوردستان ساڵانە لەنێوان ترلیۆنێک و ۳۰۰ بۆ ترلیۆنێک و ۵۰۰ ملیار دینارە، کە بەگشتی ۱۰%ـی داهاتى هەرێمى کوردستانى پێ دابین دەکرێت.
Your Comment