تورکیا چیای مەتینای لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد

بەشی تورکیا- فڕۆکەکانی تورکیا گەلی سێڤۆیان لە زنجیرە چیای مەتینا لە نزیک گوندەکانی بەلاڤە، گوهەرز و بەرچی بۆردوومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندى بەرچى بە رووداوی گوت: "تورکیا بە چڕی دەستی بە بۆردوومان و تۆپبارانی گەلی سێڤى، ئاڤارى گوندى بەلاڤە و بەرچى لە زنجیرە چیای مەتینا کردووە، دەنگى تەقینەوەیەکى بەهێز لە نزیک گوندى بەرچى هاتووە کە 300 مەتر لە گوندەکە دووربووە، بەڵام نازانین مووشەکى فڕۆکە بووە یان تۆپبارانى تورکیا."

دەربارەی زیانەکان، ئەو هاونیشتمانییەی گوندى بەرچی ئاماژەی بەوە کرد، چەند ساچمەیەکی ئەو بۆردوومانە گەیشتوونەتە نێو گوند و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خەڵک دروستبووە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەفتەیەکە لەسەریەک رۆژانە زنجیرە چیایى مەتینا لە سنوورى قەزای ئامێدى لەلایەن تورکیاوە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت.

News Code 221779

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha