هەسەدە پابەندە بە، بەکارنەهێنانی منداڵان لە ڕیزەکانیدا

بەشی سووریا- سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە واشنتۆن بەکارهێنانی منداڵانی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: پابەندن بە ڕێککەوتنی مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەکارنەهێنانی منداڵان لە ڕیزەکانیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی تویتێکی پەیجی تۆڕی ڕۆژئاوا لە تویتەر، "سینەم محەمەد"، نوێنەری MSD لە واشنتۆن، ڕەتی‌کردەوە منداڵان لەلایەن هێزەکانی هەسەدەوە لە ڕیزەکانی سەربازیدا بەکارهێنرابن و ڕاشیگەیاندووە کە هێزەکانی SDF پابەندن بە ڕێککەوتنی ساڵی 2019مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی منداڵان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بەکارنەهێنن.

شایانی باسە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕی سووریادا ڕایگەیاندووە کە هەرچەندە دۆخی سووریا بەرەو ئاشتی دەڕوات، بەڵام پڕچەک کردنی منداڵان زیادی کردووە و لە ساڵی ڕابردووشدا هێزەکانی سووریای دیموکرات ٦٣٧ منداڵیان چەکدار کردووە.

News Code 221773

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha