خانەنشین کردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەست‌پێدەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ نووسراوی خانەنشینی دەستەی سەرۆکایەتی و سەرجەم پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان رەوانەی وەزارەتی دارایی و دەزگای خانەنشینی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە دەست بە مامەڵەی خانەنشین کردنی ١١١ ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. چوونكە بەر لە جەژن دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كردبوو، كە رۆژی ۳ی تەمموز ناوی سەرجەم پەرلەمانتاران ئاراستەی حكوومەت دەكەن بەمەبەستی خانەنشین‌كردنیان.

رۆژی ۹ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکدا تەمەنی خۆی بۆ ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ درێژکردەوە لە کاتێکدا خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە شەشی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ کۆتایی پێ دەهات، بەڵام دانیشتنەکە ناڕەزایی بەشێکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمانی لێکەوتەوە.

لە ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستاندا، هەشت دانیشتنی پەرلەمانیی بەڕێوەچووە کە تیاییدا پێنج یاسا دەرکراوە و ١١ بڕیاریش پەسەندکراوە کە نۆ لەوانە دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتاران بووە.

News Code 221766

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha