-
بەرپرسی میدیایی SDF:
تاوەکوو مەزلووم کۆبانی نەگەڕایەوە ناوخاکی سووریا زانیارییەکانمان بڵاو نەکردنەوە
بەشی سووریا- هەسەدە پشتڕاستی کردەوە لەکاتی هێرشەکە بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەکە بووە.
-
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم:
پەلاماری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئەنجامی رەفتاری دەسەڵاتێکی خۆسەپێنی حزبییە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی ھەرێم رایگەیاند، نیگەرانن لە پەلاماردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پێویستە کۆتایی بەو جۆرە رووداوانە بهێندرێت.
-
پرۆفیسۆر کریستوفر هیوستن تایبەت بۆ کۆردپرێس:
"کورد" و "بوومەلەرزە" دوو فاکتەری دیاریکەری سەرەکین لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
بەشی جیهان- دوکتور هوستن، کۆمەڵناس و مامۆستای زانکۆی مەک کوایەر، لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا، ڕەتی نەکردەوە کە بوومەلەرزە و لێکەوتەکانی ئەو ڕووداوە کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی دەنگی ئەردۆغان و ڕاشیگەیاند هەروەها دەنگی کوردەکان کاریگەریی دەبێت لەسەر دیاری کردنی لایەنی براوەی هەڵبژاردنەکان.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆ دەبێتەوە.
-
ئەمریکا بەئامانج گرتنی کاروانی مەزڵۆم کۆبانێی لە سلێمانی پشتڕاست کردەوە
بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمریکی بە ووڵ ستریت ژۆرناڵیان وتووە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر کاروانی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە فڕۆکەخانەی سلێمانی.
-
ناوەندی ڕاگەیاندنی SDF:
مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی بەئامانج نەگیراوە
بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتی کردەوە، مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی کرابێتە ئامانج.
-
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى ئیداری خۆسەر:
کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ ناتوانن چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بەدیبهێنن
بەشی سووریا- بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى خۆبەڕێوەبەریی كوردستانی سووریا لەبارەى کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەى مۆسکۆ دەڵێت هەر رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا، شەرعیەتدانە بە داگیرکارییەکانى ئەو وڵاتە لە سووریا".
-
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و تورکیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا
بەشی تورکیا- ئەمڕۆ هەینی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لهگهڵ هاوتا توركییهكهی له ئهنقهره کۆ بوونەوە.
-
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق:
هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و عێراق دروست دەکرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، ڕێککەوتنێکی هێڵی شەمەندەفەری لەنێوان عێراق و ئێران راگەیاند.
-
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
چالاکییەکانی PKK ئاسایشی فڕینی لە فڕۆکەخانەی سلێمانیی تێکداوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆکاری ڕاگرتنی گەشتەکان بە ڕووی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، لە 3ی نیسانەوە گەشتی فڕۆکەکان بەرەو سلێمانی ڕاگیراوە.
-
فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە:
دیموکراسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هێشتا لە سەرتای ڕێگادایە
بەشی جیهان- فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دانی بەوەدانا کە دیموکراسی لە هەرێم هێشتا لە سەرتادایە و نزیکەی 30 ساڵی پێویستە تا بە تەواوێتی جێگیر ببێت.
-
دامەزراوەی کارنێگی:
زۆرینەی حاڵەتەکانی باری نائاسایی لە تورکیا بۆ کۆنترۆڵ کردنی کوردەکان ڕادەگەیێندرێت
بەشی جیهان- دامەزراوەی کارنێگی هەموو ئەو حاڵەتانەی کە حکوومەتی ئەردۆغان لە 20 ساڵی ڕابردوودا باری نائاسایی ڕاگەیاندووە تاوتوێ کردووە و ڕایدەگەیەنێت زۆرینەیان بەمەبەستی کۆنترۆڵ کردنی ناوچە سنووری و کوردنشینەکانی باشووری تورکیا بووە.
-
مەسعوود بارزانی و محەمەد شیاع سووانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی دیموکرات لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ کرد.
-
۱۱ هاووڵاتیی کورد لە فەرەنسا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دادگایی دەکرێن
بەشی جیهان- فەرەنسا دەیهەوێت ۱۱ هاووڵاتیی کوردی تورکیا بە تۆمەتی ئەندام بوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و بانگەشە بۆ ئەو گرووپە، دادگایی بکات.
-
جێنین پلاسخارت:
رێککەوتنەکەی هەولێر و بەغدا ھەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە مایەی رێککەوتن لەسەر یاسای نەوت و غاز
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خۆشحاڵی خۆی بە رێککەوتنەکەی نێوان ھەولێر و بەغدا لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان نیشان دا.
-
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان:
رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەسكەوتێكی نوێیە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەسكەوتێكی نوێیە بۆ بووژانەوەی ئابووری هەرێم.
-
ڕێککەوتنی کۆتایی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت واژۆ کرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم و رادەست کردنی بە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی واژۆ کرا.
-
دەمیرتاش داوا لە هەموو حزبە کوردییەکان دەکات پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بکەن
بەشی تورکیا- سەڵاحەدین دەمیرتاش، داوا لە ھەموو حزبە کوردیی و سۆسیالیستەکانی تورکیا دەکات، بۆ ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایار پشتیوانی پارتی چەپی سەوز بکەن.
-
ئەمریکا کوژرانی سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە سووریا سووریا ڕاگەیاند
بەشی سووریا- سێنتکۆم بڵاوی کردەوە، سەرکردەیەکی باڵای داعشیان لە سووریا کوشتووە.
-
CNN: کوردەکانی تورکیا چارەنووسی سیاسیی ئەردۆغان دیاری دەکەن
بەشی جیهان- کەناڵی "سی ئین ئین" ئاماژەی داوە بە ژمارەی بەرچاوی دەنگدەرانی کوردی تورکیا و پشتگیریی ناڕاستەوخۆی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی تورکیا و نووسیی: ڕەنگە کوردەکان ئەم جارە بتوانن ئەردۆغان لە کورسیی دەسەڵات بێننە خوارەوە.
-
زەنگی مەترسی بۆ هەرێمی کوردستان لێدرا/ سەلاحەدین خەدیو
زەنگی مەترسی یەکەم: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی هەولێر یەکێک لە هەرەگرینگترین ڕووداوە فەرهەنگییەکانی هەرێمە. لە دوایین پێشانگادا کە پاش وەستانێکی سێ ساڵە بەبۆنەی کۆرۆناوە، ئەم دواییە بەڕێوەچوو، ڕاگەیێندرا کە کتێبی ڕامان و ڕۆمانی جیهانبینیی ئیسلامی کە هەردوویان بەرهەمی مەلا کرێکارە زیاترین فرۆشی مسۆگەر کردووە.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
هەنگاوی پێویستمان گرتووەتەبەر بە ئامانجی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم بڵاو کردووەتەوە و هیوا دەخوازێت لە ماوەیەکی نزیکدا بگەن بە رێککەوتن.
-
بافڵ تاڵەبانی:
پێویسته سۆمۆ نەوتی هەرێم بفرۆشێت و کۆی داهاتی نەوت لەسەرتاسەری عێراق بچێتە یەک خەزێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیى كوردستان ههڵوێستى خۆى سهبارهت بهفرۆشتنی نەوت لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆوە ڕاگەیاند.
-
رۆیتەرز ئاشکرای کرد:
هەولێر و بەغدا نزیکن لە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت
بەشی جیهان- ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنی سەرەتایی لە نێوان ھەرێم و بەغدا کراوە بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.
-
جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا:
تا ئێستا نزیکەی 50%ی داروپەردوی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە تورکیا، لابراون
بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی تەواوبونی لابردنی داروپەردوی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
-
هەناردە کردنی نەوتی هەرێم دەست پێدەکاتەوە؛
هەولێر و بەغدا لەسەر شێوازی هەناردە کردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە، ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژوورێکی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق - سۆمۆ دروست دەکرێت کە "ئەرکیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەبێت.
-
ڕووسیا: هێزەکانی ئەمریکا ڕێساکانی بەریەکنەکەوتنی هێز لە سووریا پێشێل دەکەن
بەشی جیهان- ڕوووسیا لای هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەڕەفتاری هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەربڕیوە.
-
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە:
عێراق هەوڵ دەدات سووتاندنی بەخۆڕایی و بەفیڕۆدانی گاز بگەیەنێت بە سفر
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت زیانەکانی سووتاندنی غاز و هاوردەکردنی ساڵانە بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
-
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران شەهید بوونی ڕاوێژکارێکی سەربازیی لە سووریا ڕاگەیاند
بەشی ئێران- یەکێک لە راوێژکار و ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێران لە شاری دیمەشقی سووریا لەئەنجامی بۆردومانێکی ڕەژیمی زایۆنیدا شەهید بوو.
-
بەرهم هێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی راگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لەهەردوو كێڵگەی نەوت لە گەرمیان و خۆرمەڵەی سنوری هەولێر بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی کوردستان کەمی کرد.