CNN: کوردەکانی تورکیا چارەنووسی سیاسیی ئەردۆغان دیاری دەکەن

بەشی جیهان- کەناڵی "سی ئین ئین" ئاماژەی داوە بە ژمارەی بەرچاوی دەنگدەرانی کوردی تورکیا و پشتگیریی ناڕاستەوخۆی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک‌کۆماریی تورکیا و نووسیی: ڕەنگە کوردەکان ئەم جارە بتوانن ئەردۆغان لە کورسیی دەسەڵات بێننە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی CNNی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا کە لەبارەی دۆخی ئۆپۆزیسیۆن و دەسەڵاتی تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا بڵاوی کردۆتەوە، باس لە باشتر بوونی دۆخی ئۆپۆزیسیۆن دەکات ئەوەش بە پشتگیریی لایەنی کوردی لە بەرامبەر ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک‌کۆماری ئێستای تورکیا و کاندیدی پارتی داد و گەشە پێدان.

سی ئین ئین ئاماژەی بەوەش داوە کە کوردەکان لەنێوان ۱۵ بۆ ۲۰ لەسەدی حەشیمەتی تورکیا پێکدێنن و گەورەترین کەمینەی ئەتنیکین لە تورکیا بۆ ڕۆڵێکی بەرچاو لە دیاری کردنی چارەنووسی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا دەگێڕن.

ئەم کەناڵە دەڵێت یەکێک لە هۆکارانەی دەریدەخات کە کوردەکان پشتگیری لە کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن ئەمەیە کە پارتی دیموکراتیکی گەلان کاندیدی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دیاری نەکردووە. هۆشیار ئۆزسۆی جێگری HDP دەڵێت ئێمە کاندیدی خۆمان نەناساند بەڵام خوێندنەوەی ئەم هەنگاوەمان دێڵینەوە بۆ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.

مەرات سۆز مامۆستای زانکۆی کوچ-ی تورکیاش ئاماژەی داوە بەوەی کە کوردەکان دەورێکی دیاریکەر لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا دەگێڕن و بە سی ئین ئین-ی وتووە کە هەدەپە لانیکم پشتگیریی ۵۰لەسەدی کوردەکانی تورکیای لە پشتە.

ئەسلی ئایدین تاشباش، شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان و تورکیا لە پەیمانگای بروکنیز ئاماژەی داوە بەوەی کە زۆرینەی ئەو کوردانەی کە پشتگیرییان لە ئەردۆغان دەکرد ئێستا پشتیان چۆڵ کردووە، بە CNNی وت: ئەم ڕووداوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پارتی دیموکراتیکی گەلان. ناوبراویش ڕۆڵی کوردەکانی لە سەرکەوتنی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆن بە گرینگ زانی.

News Code 221219

Your Comment

You are replying to: .
captcha