بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تۆڕی میدیایی ڕوودا بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ شەممە 8ی نیسانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و بەگوێرەی زانیارییەکان بەشداری لە دوو رێوڕەسمدا دەکات، ئەوانیش رێوڕەسمی تایبەت بە 42 ساڵەی دامەزراندنی رێکخراوی بەدر و رێوڕەسمی تایبەت بە ساڵیادی تیرۆرکردنی "محەممەد باقر سەدر"ن.
لە هەردوو رێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتار پێشکێش دەکات، کە یەکێکیان کاژێر 10:00ـی بەیانی دەستپێدەکات و ئەوی دیکە 03:00ـی دوای نیوەڕۆ.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فایەق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆ دەبێتەوە.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دوای رێککەوتنی 4ـی نیسانی نێوان هەولێر و بەغدا دێت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
Your Comment