بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزهەر محەمەد ساڵح بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕاگەیاندووە کە "ئەو زیانانەی عێراق لە ئەنجامی هاوردەکردنی غاز بۆ کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا، یان سووتاندنی غازی پەیوەندیدار لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوورەوە دروست دەبن، بە نزیکەی 12 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت ساڵانە، تێچووشی گەورەیە لەسەر سەرچاوە نەوتییەکان، سەرچاوە داراییەکانی وڵات.
راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە دەڵێت: "هەنگاوەكانی پێشخستنی كەرتی وزە و وەبەرهێنانی غازی پەیوەنددار، سەرەتایەكە بۆ ئەنجامدانی دوو پرس کە یەكەمیان: ڕاگرتن و سفركردنەوەی سووتاندنی غازە بەوجۆرەی ژینگەی عێراق لە پیس بوون و كێشەكان دەپارێزێت، دووەمیان: بەكارهێنانی غاز دوای چارەسەرەكردنی بۆ كارپێ كردنی وێستگەكانی كارەبا.
ناوبراو پێشبینیشی کرد: "لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا " سووتانی غازی پەیوەندیدار بگەینە سفر و بەکارهێنانی دەگاتە 100%" جەختیشی لەوە کردەوە کە "ئەمە پرۆسەیەکی ئابووری و تەکنیکییە پەیوەندی بە خۆشگوزەرانی ئابووری و بەرگریی ژینگەی عێراقەوە هەیە".
Your Comment