بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کاروانێکی سەربازی له سلێمانی پشتڕاست کردەوە، که به‌پێی زانیاریه‌کان مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی سه‌ربازیی کوردستانی سووریا نێو کاروانه‌که‌دا بووه.
جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، رایگه‌یاندووە، "لە کاتی هێرشەکەدا سێ سەربازی ئەمریکی هه‌بوون، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".
لای خۆیەوە فلیپ ڤێنتورا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی، راگەیاند: ''ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە کە رۆژی هەیەنی، هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر کاروانێکی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی هەبووە و لەنێو کاروانەکەدا سەربازی ئەمریکی هەبوون.''
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەشڵێت ''دەتوانین پشتڕاستیشی بکەینەوە کە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و ئێستا هێرشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.''
هەر لەمبارەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕوونکردنه‌وه‌که‌دا ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی کاتژمێر 4:18 خولەک لە نزیک سیاجی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیه‌ک ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قینه‌وه‌که هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووه و ته‌نیا بووته هۆکاری ئاگر کەوتنەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانیی فڕۆکەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووه.
ئاسایشی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە ئێستادا هێزەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەسه‌ر ڕووداوەکە و لە داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە.
Your Comment