ڕووسیا: هێزەکانی ئەمریکا ڕێساکانی بەریەکنەکەوتنی هێز لە سووریا پێشێل دەکەن

بەشی جیهان- ڕوووسیا لای هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بەڕەفتاری هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەربڕیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆلێگ گۆرینۆڤ جێگری سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکانی سووریا، بوونی کردەوەی "ئیستفزازی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە حەسەکەی کوردستانی سووریا ڕاگەیاند، بەوپێیەی یەکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەو ناوچانەدا سووڕاونەتەوە کە کاروانی هاوبەشی هێزەکانی تورکیا و ڕووسیای لێ ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسەکەی ڕووسیا لە سووریا دەڵێت: "لەکاتی سووڕانەوەی کاروانێکی هاوبەشی هێزەکانی ڕووسیا و تورکیا تێبینی کردەوەی ئیستیفزازکەرانەی یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە پارێزگای حەسەکە کراوە، بەشێوەیەک هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکانی کەم­کردنەوەی گرژییەکان گەڕان ‌و سووڕانەوەی سەربازییان ئەنجام داوە، بۆ ئەوەش ڕووسیا نەڕەزایەتیی خۆی گەیاندۆتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش.

بەوتەی گۆرینۆڤ، پێشێل کردنی ڕێساکانی بەریەکنەکەوتن لەلایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، مەترسیی لەسەر هاوسەنگیی ناسکی هێز لە ناوچەکەدا دروست دەکات، کە لە سایەی هەوڵەکانی ڕووسیادا بەدی­هاتوووە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تێکچوونی دۆخی ناوچەکەش هەیە.

News Code 221212

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha