بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا مەسعوود بارزانی واژۆ کردنی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی بە هەنگاوێکی مێژوویی وەسف کرد، هەروەها سوپاس و دەستخۆشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بۆ هەوڵەکانی لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرخستنی ئەو ڕێککەوتنە گرنگە.
بارزانی ئەوەشی خستەڕوو کە ئەگەر نیازپاکی و ئیرادەی چارەسەرکردن هەبێت، بە دڵنیاییەوە چارەسەرکردنی کێشەکان ئاسان و مومکین دەبێت و هیواشی خواست کە ئەو ڕێککەوتنە ببێتە دەروازەیەک بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ دووپات کردەوە.
Your Comment