تا ئێستا نزیکەی 50%ی داروپەردوی بوومەلەرزەکەی 6ی شوبات لە تورکیا، لابراون

بەشی تورکیا- جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا وادەی تەواوبونی لابردنی داروپەردوی بومەلەرزەکەی 6ی شوباتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئاژانسی ئانادۆڵو، فوئاد ئاکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، "تورکیا هەموو تواناکانی خۆی لە دوای بوومەلەرزەکە چڕ کردۆتەوە بۆ هاوکاری کردنی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە، تا ئێستاش هاوکاری ماددی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار زیانلێکەوتوو دابەش کراوە، هەروەها حکوومەت توانیویەتی لە ماوەی سێ هەفتەی دوای کارەساتەکەدا لووتکەی قەیرانەکە تێپەڕێنێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا تیمەکانیان چوونەتە قۆناغی دووەمەوە "لە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی کارەساتەکەدا، هەنگاوەکانیان بەئاڕاستەی ئاوەدان­کردنەوە و نۆژەن­کردنەوەی ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە دەستپێکردووە".

ناوبراو ئەوەشی خستۆتەڕوو، تا ئێستا نزیکەی 50%ی داروپەردوی بوومەلەرزەکە لابراون، هاوکات ئامانجیان لابردنی هەموو داروپەردوەکانە تا جەژنی ڕەمەزان، جگە لە شاری ئەنتاکیا کە لابردنی داروپەردوەکەی دوو هەفتە دوای جەژن تەواو دەبێت".

News Code 221214

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha