بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ دوێنێ پێنجشەممە گەیشتە ئەنقەرە و ئەمڕۆ له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مەولوود چاوش‌ئۆغڵو هاوتا توركییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند، لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی غاز لە تورکیا و کارکردن لە وێستگەی ئەتۆمی "ئاکویو" گفتوگۆیان کردوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی په‌یوه‌سته به هه‌نارده‌كردنی دانه‌وێڵه "بە هیچ شێوەیەک وه‌كو خۆی جێبەجێ نەکرا"، بەربەستی سەختتر له به‌رده‌مدایه.
لاڤرۆڤ وتیشی: "ئەگەر ئەوان (ڕۆژئاوا) ئارەزوی ئەوەیان نییە کە ڕاستگۆیانە مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە بکەن کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس پێشنیاری کردوە و بە بەردەوامی پەرەی پێداوە، باشە، ئەوا با بەردەوام بن لە ناردنی بەرهەمە پەیوەندیدارەکان لە ئۆکرانیا لە ڕێگەی وشکانیی، شەمەندەفەر و ده‌ریاوه، ئەگەر پێویست بکات لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییە کار دەکەین، دەرفەتمان هەیە لەگەڵ تورکیا، لەگەڵ قەتەر ئەو کارە بکەین و هەردو سەرۆک پلانی پەیوەندیداریان تاوتوێ کردوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت: "هەم سەرۆکی ڕووسیا و هەم نوێنەرانی دیکەی وڵاتەکەی زیاتر لە جارێک وتوویانە کە ئێمە دانوستان رەت ناکەینەوە، بەڵام ئەو دانووستانانە تەنیا لەسەر ئەو بنەمایە دەتوانرێت ئەنجام بدرێن کە ئێمە دیاریمان کردووە، لەسەر بنەمای رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا، بەرژەوەندییە ڕەواکان و نیگەرانییە رەواکانی ڕووسیا".
لای خۆیه‌وه مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو بە ئاماژەدان بەو چوار دیدارەی کە لەسەر ئاستی جێگرانی وەزیرانی دەرەوە لە نێوان تورکیا، ڕووسیا، سووریا و ئێران لە ڕۆژانی 3-4ی نیسان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوون، سوپاسی هاوتاکەی لاڤرۆڤ و وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیای کرد بۆ هەوڵەکانی لە میوانداری کردن و ئامادەکردنی ئەم کۆبونەوەیە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یران و جه‌نگی ئۆكرانیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن و ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی له په‌یوه‌ندیدایه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌وه‌شی وت، له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ له‌باره‌ی پرسه بازرگانی و ئابووریییهكانهوه گفتوگۆیان كرد، به‌تایبه‌ت پرسی غاز و وێستگه‌ی ئۆكیۆ، كه له 26ـی ئه‌م مانگه كاره‌كانی ده‌ستپێده‌كات.
Your Comment