۱۱ هاووڵاتیی کورد لە فەرەنسا بە تۆمەتی ئەندامێتیی پەکەکە دادگایی دەکرێن

بەشی جیهان- فەرەنسا دەیهەوێت ۱۱ هاووڵاتیی کوردی تورکیا بە تۆمەتی ئەندام بوونیان لە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و بانگەشە بۆ ئەو گرووپە، دادگایی بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ڕایگەیاندووە بەم زووانە ۱۱ هاووڵاتیی کوردی تورکیا کە دانیشتووی فەرەنسان بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK) لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی پاریسەوە دادگایی دەکرێن.

بەڵام هەموو ئەو کەسانەی کە بەتۆمەتی کۆ کردنەوەی یارمەتی و بانگەشە کردن بۆ پەکەکە دادگایی دەکرێن ئەندام بوون لەو گرووپەیان پشت ڕاست نەکردۆتەوە و ئیدیعای ئەوەشیان کردووە کە پەکەکە لە فەرەنسا بوونی نییە. بەڵام دادوەرەکانی دۆسیەکە بڕوایان وایە فەرەنسا هاوشێوەی دیکەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا بەستێنی فەراهەم کردووە بۆ چالاکیی پەکەکە.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی دۆسیەکە، شانە نووستووەکانی ئەو گرووپە لە فەرەنسا هەموو ساڵێک نزیکەی ۲ ملیۆن دۆلار لە هاووڵاتییانی کوردی دانیشتووی باشووری فەرەنسا بۆ یارمەتی گەیاندن بە پەکەکە کۆ دەکەنەوە.

ئەم یازدە کەسە هەروەها تۆمەتی ئەوەیان خراوەتە پاڵ کە هەوڵیان داوە بۆ ڕاکشانی خەڵک بۆ ناو ڕیزەکانی پەکەکە.

News Code 221225

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha